Episodes
-
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ خاڵە حەمە کوردشە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گەیمەرەکانی کوردستان. لەگەڵ خاڵە حەمە باسێکی یادگارییەکانی مناڵی و گەیمینگ ئەکەین.
-
Episodes manquant?
-
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ دکتۆر سامان شاڵی باسی ئەزموونی زۆر دەوڵەمەندی چەن ساڵەی خۆی دەکات، یەکەم کەس بووە کە بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت وەکو قوتابی زانکۆی سلێمانی لە وڵاتی بەریتانیا، و خزمەتێکی زۆری کردووە بە شۆڕشی کورد و پێشمەرگە لە شاخدا، دامەزرێنەری کۆنگرەی کورد بووە لە ئەمریکا و خزمەتێکی زۆری بە دۆزی کورد کردووە لە ئەمریکا. هەروەها باسێکی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەکادیمی کوردستان دەکات.
-
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر زانا ئەحمەد قەسابی زۆر ئازیزە کە دکتۆری دەروونی و دەروونشیکارە. دکتۆر زانا باسی جیاوازی نێوان ئیشی پزیشکانی مێشک و دەمار لەگەڵ پزیشکی دەروونی ئەکات و مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون ئەکاتەوە. وە هەروەها باسی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەکات لە ڕووی زانستی و ئیسلامییەوە. وە نەخۆشی خەمۆکی و چارەسەرەکانی لەگەڵ کاریگەری ژینگە لەسەری بە جوانی ڕوون ئەکاتەوە.
-
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ باریکان خانی زۆر ئازیزە، باریکان کۆمەڵناسێکی کوردە و زۆربەی ژیانی لە دانیمارک ژیاوە و یەکێک بووە لەو کەسانەی کە خزمەتێکی زۆری کردووە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا و لە ئێستادا خۆی کاندید کردووە بۆ یەکێتی نوێنەرانی ئەوروپا وەکو ئافرەتێکی کورد! باریکان باسی ژن و سەرکردایەتی و گرنگی زمانی دایک دەکات و ڕوونیشی دەکاتەوە کە چۆن پیاو و ژن هەردووکیان ڕۆڵ و بایەخی خۆیان هەیە. هەروەها باسی پەروەردەکردنی منداڵ و سەرکردایەتی ژنی ماڵەوە دەکات.
-
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگرە، دکتۆر نەوزادی ئازیز دکتۆری دڵ بووە و ماوەی ٢٣ ساڵ خزمەتی کردووە، جگە لەوە پیاوێکی ئیشکەر بووە و ئێستا یەکێکە لە گەورەترین سەرمایەدارەکانی کوردستان و خاوەنی ٣٢ کۆمپانیایە، دکتۆر کەسێکی ئەکادیمیشە و نزیکەی ٤٢ کتێبی نووسیوەو تابلۆکێشیشە و، دکتۆر باسی چۆنێتی خۆ بەرەو پێش بردنی گەنج دەکات و باسی پارە و کارکردن و گرنگی خێزان دەکات
-
ئەڵقەی ئەمجارەمان لەگەڵ مامۆستا سۆرانی زۆر ئازیزە، مامۆستا بە زمانێکی شیرین باسی شێوازە جیاوازەکانی گەیاندنی دین ئەکات کە چۆن لە ڕێگەی تیکتۆکەوە ئامۆژگاری و ڕێنمایی خەڵک بە گشتی و گەنج بەتایبەتی ئەکات و باسی ئەوە ئەکات کە لە سەردەمی ئێستادا تیکتۆک بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە لە کوردستان و ھەبوونی کەسانی وەک ئەم لە تیکتۆکدا زۆر گرنگە و تێکەڵبوونی لەگەڵ گەنجدا و ھۆشیارکردنەوەیان بە شێوازێکی نەرم و گەنجانە و ھێنانیان بۆ سەر ڕێگای ڕاست وە چەند گرنگە بۆ کۆمەڵگا کە کەسانی بەسوود و کاریگەر ھەبن لەناو تیکتۆک.
-
لە پۆدکاستی ئەمجارەمان لەگەڵ کاك عبدالسلام باسی چەن بابەتێکی گرنگی قووڵ ئەکەین کە سەرکردایەتی چییە؟ پێویست ئەکا هەموو کەسێك سەرکردە بێت هەروەها پرسیارێکی تر کە لە مێشکمان بوو و ماوەیەكە زۆر بیری لێ ئەکەینەوە، خۆ دۆزینەوە چییە؟ ئایا پێویستە هەموو کەسێك خۆی بدۆزێتەوە؟ باشە خۆدۆزینەوەش ئێستا بۆتە کێشەیەك کە پێویستە چارەسەری بکەین بەڵام لە سەرەتادا خۆی چارەسەرێك بووە بۆ کێشەکان.
-
ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ کاك محەمەد ئامانجە کە قوتابی بە پێنجی پزیشکییە و خاوەنی یەكێکن لە گەورەترین کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە لە سلێمانی و بەڕێوبەری گرووپی بێخودە. لەگەڵ کاک محەمەد ئەگەرێینەوە کاتی جارانی دیوەخان کە دانشتێنێکی گەنجانە نێوان ٣ قوتابی پزیشکی قۆناغی ٥ و ٦ کە لەگەڵ خوێندنەکە هەموومان خەریکی کارکردن و کۆمەڵە چالاکییەکی ترین. باسی ئەوە ئەکەین کە ژیانی زانکۆ لەگەڵ قۆناغی یەکەم چۆن گۆڕاوە وە چۆن کاتەکانمان ڕێك ئەخەین و کۆمەڵە بابەتێکی تریش!
-
لەگەڵ مامۆستا مورشید باسێکی قووڵی گرفتە دەروونییەکانی کۆمەڵگەی خۆمان کرد و بە تایبەتی ئەو گرفتانەی گەنج ڕووبەڕووی ئەبنەوە.كە هۆکارەکان چییە دڵمان خۆش نییە و سەرمان لێ شێواوە و ناتوانین واز لە خووە خراپەکانمان بێنین چەنێك هەوڵ بدەین و چەنێك پەیمان ببەستین. هەروەها زۆر بە شێوازێکی سادە و واقعی ڕوونی ئەکردەوە بۆمان کە چۆن ئێمە حەز و ئارەزووەکانی خۆمان نازانین و تێکەڵمان کردووە لە نێوان ئەوەی پێداویستیییەکانمان چین و حەزەکانمان چین.مامۆستا مورشید ئەوەنە بە شێوازێکی زانستی و چێژەوە بابەتەکانی ڕوون ئەکردەوە دوای پۆدکاستەکەش بۆ چەن کاتژمێرێك هەر بەردەوام بووین لە پرسیارکردن و شی کردنەوە ئەو گرفتە دەروونیانەی لە خۆماندا هەستمان پێ کردبوو.ئەم ئەڵقەیە کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی بەسەر شێوازی بیرکردنەوەت ئەبێ بەسەر کۆمەڵە بابەتێك لەبەر ئەوە ڕای خۆتمانمان پێ بڵێن!
-
لەگەڵ کاك محەمەد باسێکی سەرنج ڕاکێشێ مێژووی پڕ دەستەکەوتی میرنشینی بابانمان ئەکرد لەگەڵ مێژووی دامەزراندنی پایتەختی ڕۆشەنبیری، شاری سلێمانی لە لایەن ئیبراهیم پاشای بابان باپیرە گەورەی کاك محەمەد.ئەم ئەڵقەیە جێگەیەکی تایبەتی لە دڵی ئێمەدا هەبوو چونکە کاك محەمەد بە شێوازێکی چیرۆك و زۆر سەرنجڕاکێش باسی زەمەنی زێڕینی میللەتەکەمان ئەکات کە چۆن دەسەڵاتیان بە دەستبووە و خاوەن فکر و زمان و تەلارسازییەکی پێشخۆیان بوونە.زۆرجار خەم ئەخۆین لە دیوەخان کاتێك مناڵ بووین و لە ناوەندی و دواناوەندی قەدری کتێبێ کۆمەڵایەتی و مێژوومان ناگرت و مامۆستاکانمان بە جوانی و چێژەوە ڕوونیان ناکردەوە ئەم ئەڵقەیەش لەگەڵ کاك محەمەد گەشتێك بوو بۆ ئەو سەردەمە زێڕینەی کورد!
-
لەگەڵ مامۆستا قانع باسی ژینگەی کارکردنمان ئەکرد, و هۆکار چییە کە هەنێك شوێن هەر حەزەکەیت کاری تێبکەیت و هەنێك شوێنیش سەرەڕای پارەیەکی زۆریش ناتوانی کاری تێبکەیت.مامۆستا قانع خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە کارکردن لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە کۆکاکۆلا و هێڵی ئاسمانی قەتەری ئەزموونی هەیە. باسی ژینگە و شێوازی کارکردنی ئەو کۆمپانیایانە ئەکات و جیاوازی چییە بە بەراورد بە کۆمپانیا خۆماڵییەکان.ئەوەی زۆر سەرنجمانی ڕاکێشا لە مامۆستا قانع کە شێوازی مامەڵە و توانای پەیوەندییەکی زۆر زۆر جوانی هەبوو کە بۆت دەرەکەوێت لەم ١٥ ساڵەی کارکردنی وەکو بەڕێوبەری سەرچاوە مرۆییەکان سوودی بۆ ژیانی تایبەتیشی هەبوو.
-
یەکەمین دیوەخانی ساڵی نوێمان لەگەڵ دکتۆرە ڕێواز فایەقە. لەگەڵ دکتۆرە کۆمەڵە باسێکمان کردەوە سەرەتا لەسەر ژیانی سیاسی دکتۆرە کە چۆن دەستی پێکرد و چۆن گەیشتە پۆستی سەرۆك پەرلەمان و ئەو ئاستەنگانە چی بوون کە هاتنە ڕێی؟دوایی چەن پرسیارێکی گرنگی خەڵکمان کرد کە ئایا کێشەکانی پەرلەمان چی بوون و بۆچی هەنێ خەڵك ناڕەزابوون لە پەرلەمان و متمانەیان نەماوە. هەروەها چەن پرسیارێکی گشتیمان هەبوو سەبارەت بە پەرلەمان کە لە سەرەتایە ئەرکەکانی چییە و ئەبێت چی بکات و چی هەڵە تێگەیشتنێك هەیە کە خەڵك هەیەتی.لە کۆتایشدا دکتۆرە هەنێك باسی ژیانی تایبەتی خۆی بۆمان کرد وەکو دایکێك و دکتۆرەیەکی زانکۆ و لە ژیانی ڕۆژانە حەز و ئارەزووەکانی چییە.زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان:ڤیژن ئێدیوکەیشن / visioneducation.official شۆو مارکێت / showmarket.iq رێترۆ میدیا: / retroomedia
-
کۆتا پۆدکاستی ئەم ساڵەمان لەگەڵ دکتۆری زێدە ئازیز دکتۆر عوسمان هەڵەبجەییە کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵ ئەدەین ڕێکی بخەین لەبەر سەرقاڵی کاك دکتۆر و کەمی دەرکەوتنی لە هەموو میدیایەك ڕێك نەئەکەوت.ئەو پەڕی شانازییە بۆ دیوەخان کە گەیشتبێتە ئاستێکی متمانەیی تاوەکو دکتۆر عوسمان هەڵیبژێرێت و پەیامی خۆی بگەیەنێت.لەگەڵ کاك دکتۆر گفتوگۆیەکی زۆر پێویستمان کرد کە لەم سەردەمی ئەم هەموو فکر و مەزهەبە ئیسلامییە جیاوازە چۆن گەنجێك بتوانێ ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە؟ لە هەمووشی گرنگتر ئەو پرسیارەی کە لە بیری زۆربەمان نەماوە موسوڵمان بوون لە بنچینەدا چییە و چۆن ببینە موسوڵمانێکی باش؟هەروەها موسوڵمان پێویستە چۆن ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگەێنێت و چی شێوازێکی وتاری هەبێت و زۆر بابەتی تریش!بە بۆنەی کۆتایی ساڵیشەوە، پرۆمۆ کۆدی 'Diwaxan' لە ئەپلیکەیشنی شۆ مارکێت بەکاربهێنن بۆ داشکانی 10% لە داواکارییەکەت!سۆشیاڵ میدیای د. عوسمان هەڵەبجەیی: / dr.uthman_muhammed_gharib زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان:ڤیژن ئێدیوکەیشن / visioneducation.official شۆو مارکێت / showmarket.iq رێترۆ میدیا: / retroomedia
-
ئەمجارەیان لە دیوەخان باسی بابەتی شێرپەنجە و گرێمان کرد بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك. ئاهەنگ خان ڕووبەڕووی دوو ئاستەنگی زۆر قورس بۆتەوە لە ژیان کە تووشی گرێیەکی مێشك بوو و دووەمیشیان تووشی شێرپەنجەی مەمك بوو.باسی چیرۆکی خۆی ئەکا وەکو نەخۆشێکی شێرپەنجە کە کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەکانی چییە لەسەر ژیانت وە چۆن ڕووبەڕووی بۆتەوە و نەیهێشتووە بیڕوخێنێت هەروەها باسی لایەنێکی تر ئەکا کە ئێمە هەستی پێ ناکەین ئەویش قسە و باسەیە کە بۆ ئافرەتی هەڵەبەستن کاتێك تووشی شێرپەنجەی مەمك ئەبێ!لە بەشی دووەمی پۆدکاستەکەش ئاهەنگ خان باسی هەستی نەتەوایەتی ئەکا کە چۆن وەکو دایکێك ئەیەوێ بۆ مناڵەکانی دروستی بکات و کەسانێك بنیادبنێت کە خزمەتی کۆمەڵگە بکەن لە داهاتوو.چیرۆکی ئاهەنگ خان وانەیەکە بۆ هەموو نەخۆشێكی درێژخایەن وە بۆ هەموو کچێك کە چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ کۆمەڵگە بکات و کەسایەتییەکی بەهێز دروست بکات.سۆشیاڵ میدیای ئاهەنگ خان: / ahangkawany زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان:ڤیژن ئێدیوکەیشن / visioneducation.official شۆو مارکێت / showmarket.iq
ئەمجارەیان لە دیوەخان باسی بابەتی شێرپەنجە و گرێمان کرد بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك. ئاهەنگ خان ڕووبەڕووی دوو ئاستەنگی زۆر قورس بۆتەوە لە ژیان کە تووشی گرێیەکی مێشك بوو و دووەمیشیان تووشی شێرپەنجەی مەمك بوو.باسی چیرۆکی خۆی ئەکا وەکو نەخۆشێکی شێرپەنجە کە کاریگەرییە جەستەیی و دەروونییەکانی چییە لەسەر ژیانت وە چۆن ڕووبەڕووی بۆتەوە و نەیهێشتووە بیڕوخێنێت هەروەها باسی لایەنێکی تر ئەکا کە ئێمە هەستی پێ ناکەین ئەویش قسە و باسەیە کە بۆ ئافرەتی هەڵەبەستن کاتێك تووشی شێرپەنجەی مەمك ئەبێ!لە بەشی دووەمی پۆدکاستەکەش ئاهەنگ خان باسی هەستی نەتەوایەتی ئەکا کە چۆن وەکو دایکێك ئەیەوێ بۆ مناڵەکانی دروستی بکات و کەسانێك بنیادبنێت کە خزمەتی کۆمەڵگە بکەن لە داهاتوو.چیرۆکی ئاهەنگ خان وانەیەکە بۆ هەموو نەخۆشێكی درێژخایەن وە بۆ هەموو کچێك کە چۆن مامەڵە بکات لەگەڵ کۆمەڵگە بکات و کەسایەتییەکی بەهێز دروست بکات.سۆشیاڵ میدیای ئاهەنگ خان: / ahangkawany زۆر سوپاسی سپۆنسەرەکانمان دەکەین، سەردانیان بکەن بۆ پشتگیری کردنمان:ڤیژن ئێدیوکەیشن / visioneducation.official شۆو مارکێت / showmarket.iq -
لە پۆدکاستی ئەمجارەیان باسێکی قوڵی خۆشەویستی و عشقمان کرد لە ڕوانگەی ژیانی ئێستا و ئیسلامەوە. لە سەرەتایە لە پرسیارێکت گەوهەرییەوە دەستمان پێکرد کە خۆشەویستی چییە و ئایا حەرامە لە ئیسلامدا؟!دوایش باسی جیاوازییەکانی خۆشەویستی حەڵاڵ و خۆشەویستی حەرام ئەکەین کە چۆن خۆشەویستی لە هەستێکی پاکەوە ئەگۆڕی بۆ ئارەزوو پەرستی و کارێكی حەرام کە ڕۆژانە چەنەها گەنجی کۆمەڵگەکەمان تووشی کاراسات و خەمۆکی ئەبن بە ناوی خۆشەویستییەوە.هەروەها باسی یەکێك لە گرفتەکانی گەنج ئەکەین کە دڵشکان و بێ ئومێدییە کە چۆن ڕەفتار بکەی کاتێك تووشی دڵشکان ئەبیت لە پەیوەندییەکا و چارەسەرەکانی چییە تاوەکو تووشی بێ ئومێدی نەبیت.
-
لەگەڵ کاك دکتۆر پۆدکاستێکی کاتژمێر و نیوێکی قوڵمان کرد کە باسی دوو بابەتی سەرەکیمان کرد.بابەتی یەکەم لەسەر کتێبەکەی بوو، بەڵێ دکتۆر هەژار نووسەریشە!بۆ بخوێنم،چۆن بخوێنم کە بە شێوازێکی زانستی و پوخت ڕوونی ئەکاتەوە بۆچی خوێندن گرنگە لە وڵاتێکی وەکو کوردستان و هەروەها ئە ڕێگە زانستییانە چییە کە کە زانایانی جیهان بەکاریدەهێنن تاوەکو زانیارییەکانیان لە بیر نەچێتەوە و پێشبکەون لە خوێندنەکانیان.بابەتی دووەمیش باسی پرۆژەیەکی زۆر جوانی کاك دکتۆر ئەکەین بە ناوی گەڕانەوە. دکتۆر سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە گەورەترین ئینفلیوێنسەرەکانی کوردستان بەڵام بێزارییەکی زۆری هەیە لە موبایل و پێی وایە موبایل و سۆشیاڵ میدیا هێواش هێواش دوورمان ئەکاتەوە لە مرۆڤبوون و تەنها وەکو ڕۆبۆتێکمان لێ هاتووە. لەبەر ئەوە هەموو هەفتەیە ٥ شەم تاوەکو شەممە لە سۆشیاڵ میدیا دوورئەکەوێتەوە و ئەیەوێت زۆرترین خەڵك لەگەڵی بەشداربێت.
- Montre plus